لە سلێمانی

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاری کرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاری کرا و بەراورد بە نرخی مانگی رابردوو، نرخەکەی هەرزان بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26.5.2024 کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی پێنج بۆ هەر کیلۆواتێک 250 دینار دەبێت.

دیاریکردنی ئەو نرخە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبای سیتییەکان 252 دینار بوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، “پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”.

لەناو شاری سلێمانی زیاتر لە 60 شاری نیشتەجێبوون هەیە و بەردەوامیش پڕۆژەی نوێ دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

مۆلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە لایەن کۆمپانیاوە بەڕێوە دەبرێن وکاتی ئیشپێکردن و نرخیشیان لەگەڵ مۆلیدە گەڕەکەکان جیاوازە.

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبای دوکان خە...

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبای دوکان خەرجکراوە