ئاگر کەوتەوە

دوو هاوڵاتى لە خنکان رزگارکران

964+

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى سلێمانى، لە گەڕەکى کانى کوردە دوو هاوڵاتى لە خنکان رزگار دەکەن کە بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر رێژەیەکى زۆرى دوکەڵیان هەڵمژی بوو.

بەپێى راگەیەنراوێک، دوای ئاگاداکردنەوەیان لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی کانی کوردە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

وەک ئەوەى خراوەتەڕوو، دواى کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دوو هاوڵاتی لە رەگەزى مێ بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵەوە لە هۆش خۆیان چووبوون زۆر بەخێرایی لەلایەن تیمەکانیانەوە فریاگوزاری سەرەتاییان بۆکراو توانرا ژیانیان لە مەترسی رزگار بکرێت.

هەر لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەندروستی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

له‌ سلێمانى كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لى ناوماڵ ئاگرى گرت

له‌ سلێمانى كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لى ناوماڵ ئاگرى گرت