کوڕ و باوکێک بریندارن

لەسەر ئاژەڵ شەڕەچەقۆ لە ناحیەى سیروان روویدا

964+

عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە

لە ناحیەى سیروان، شەڕەچەقۆ لە نێوان چەند کەسێک روویدا و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک بریندارن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕووداوەکە، بە 964ـى وت،” ئێوارەى ئەمڕۆ، لەنزیک بازاڕی سیروان، چەند کەسێک لەسەر ئاژەڵ بۆتە شەڕیان و دوو مێردمنداڵ بەچەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر کوڕو باوکێک برینداریان کردوون”.

بەوتەی سەرچاوەکە، باوکەکە چەقۆ بەر گورچیلەی کەوتوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیە، چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

پەیامنێرى 964 بۆ وەرگرتنى زانیارى قسەى لەگەڵ پۆلیسى هەڵەبجە کردووە، بەڵام بەبیانوى لێکۆڵینەوە لێدوانیان نەداوە و وتویانە”دواتر روونکردنەوەمان دەبێت”.

964 دەزانێت، لەسەر شەڕەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێک دەرچووە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر رەوشى تەندروستى کوڕ و باوکەکە، پەیامنێری 964 پەیوەندی بە بەرپرسانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەڵەبجەوە کرد، بەڵام وتیان بەهۆی ئەوەی لێدوانیان لێ قەدەغەکراوە ئامادەنەبوون هیچ زانیاریەک بدەن.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەچەقۆکەی سلێمانی

زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەچەقۆکەی سلێمانی