لە هەڵەبجە

بەشێکی دیکەی رێگای گوڵان قیرتاو دەکرێت

964+

بەهرە محەمەدئەمین

دەست بە قیرتاوکردنی شەقامی دەروازەی شار لە هەڵەبجە کراوە، بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا تەواو بکرێت، شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی عەنەبیش، بەیانی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ قیرتاوکردنی شەقامی دەروازەی شار لە هەڵەبجە کە بەشێکە لە پرۆژەی رێگای گوڵان دەستی پێکرد، پرۆژەکە چەند بڕگەیەکی تری وەک دانانی روناکی و سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی شەقامەکەی لەگەڵدایە.

پرۆژەی رێگای گوڵان بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدان هەرێمەکان جێبەجێ دەکرێت.

سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـى وت، هەردوو چینی قیرتاوکردنەکە سبەی کۆتایی دێت، دوای دانانی روناکیش بۆ شەقامەکە راستەوخۆ دورگەی ناوەندییەکەی سەوز دەکرێت”.

دووسایدی دەروازەی شاری هەڵەبجە سەوز دەکرێت

دووسایدی دەروازەی شاری هەڵەبجە سەوز دەکرێت

وتیشی،”بەم زووانە دوو پرۆژەی قیرتاوکرنی گەڕەکەکانی ئەندازیاران و فەرمانبەران لە هەڵەبجە لەسەر داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی دەست پێدەکات کە گوژمەی هەردووکیان زیاتر لە 700 ملیۆن دینارە”.

964 زانیویەتی شارەوانی هەڵەبجە سبەینی هەڵمەتێک بۆ لابردنی پاشماوەی داڕوخانی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی عەنەب ئەنجام دەدات و بەشێوەی سەرەتایی شەقامەکە دەکاتەوە.

شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی عەنەب کە سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی بارانبارینەوە دارووخا، بڕیارە تا مانگێكی دیکە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگریت بۆ چاککردنەوەی.

شه‌قامى به‌رده‌م نەخۆشخانەی عەنەب هێشتا داخراوە

شه‌قامى به‌رده‌م نەخۆشخانەی عەنەب هێشتا داخراوە