دەڵێن دەرکراوە

ئەمڕۆ یاریی کۆتایی جامی ئینگلتەرایە و تێن هاگیش بیر لە پشوو دەکاتەوە

سۆما حەکیم زادە

راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی جێدێڵێت و ئەویش بیر لە پشوو دەکاتەوە. مانچێستەر یونایتد ئەمڕۆ شەممە لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەن رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە و تێن هاگی راهێنەری مان یونایتد هیوادارە یانەکەی لەم یارییەدا سەرکەوێت و جامی پاڵەوانیەتییەکە بەدەست بهێنیت.

لەچەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد بە بڕیاری بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە لە پۆستەکەی دووردەخریتەوە، تەنانەت ئەگەر جامی یەکێتیی ئینگلتەراش بباتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم راهینەرە هۆڵەندییە زۆر نیگەران نەبێت لەم بابەتە و زیاتر بیری لای پشوودانە.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسانیش تێن هاگ وتی: پێشتر باسمان لەو بابەتە کردووە و رۆژی یەکشەممە دەچمە پشووەوە و پێموایە شایەنی ئەم پشووەم.

راهێنه‌ره‌كه‌ی مان یونایتد رایگه‌یاند، پێویستی به‌وه‌ نییه‌ گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌كه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو بكرێت، به‌ڵكو رایگه‌یاند ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كه‌ چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات.
ئه‌م وه‌رزه‌ مان یونایتد، هه‌رچه‌نده‌ گه‌یشتووه‌ته‌ یاریی كۆتایی جامی ئینگلته‌را، به‌ڵام له‌ خولی ئینگلیزیدا خراپترین بارودۆخی هه‌بوو، له‌ مێژووی یانه‌كه‌دا وا خراپ نه‌بووه‌ و 14 یاری دۆڕاند و له‌ پله‌ی هه‌شته‌م گیرسایه‌وه‌، هانده‌رانی یانه‌كه‌ش لێی بێزارن و داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.