
تەرمی مومیایی لە ئێران
ئێران 55 تەرم مۆمیا دەکات
+694
هێرۆ مەولودی
لەگەڵ ئەوەی مۆمیاکردن قەدەغەیە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران 55 تەرم مۆمیا دەکات.
عەلی زیایی، بەڕێوەبەری گروپی ناسینەوەی تاوانەکانی سەر بە پزیشکی دادی ئێرانی، بە رۆژنامەی همشهری وڵاتەکەی راگەیاندووە، 55 تەرم لە ساڵی رابردوودا لە ئێران مۆمیایی کراون.
عەلی زیایی، قسەی بۆ رۆژنامەکە کردووە كه لە رۆژی سێشەممەی رابردوو 17ـی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ: بەپێی یاسا تەنیا ئەو تەرمانە مۆمیایی دەکرێن كه خه‌ڵكی بیانین و سه‌ردانى ئێرانیان كردووه و گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیان تێكنه‌چێ، تا ده‌یبه‌نه‌وه وڵاته‌كانیان مۆمیایی ده‌كرێن، به‌پێی یاسا هیچ هاوڵاتییه‌كی ئێرانى ناتوانێ ته‌رمى مردووه‌كانیان مۆمیایی بكات”.
بەگوێرەی رۆژنامەکە بێت، مۆمیایی کردنی هەر تەرمێک 10 ملیۆن تمەنی تێدەچێت کە دەکاتە 239 دۆلار، کە نزیکەی 400 هەزار دیناری عێراقی دەکات.