دوكان و گه‌وڕى ئاژه‌ڵ بوون
زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر ئاوى رووبار‌ى پردێ لابران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ناحیه‌ى پڕدێ چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ لابردنى ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ى له‌سه‌ر رووبار‌ى ئه‌و ناحیه هه‌ن و تا ئێستا ده‌یان زێده‌ڕۆییان لابردووه.
لیژنەکە جگه له شاره‌وانى، هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش و تیمێكی سه‌ربازی و موختار و نوێنه‌رى ناحییهشیان له‌گه‌ڵه.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى زێده‌ڕۆییه‌كان له سه‌نته‌رى ناحیه ناهێڵن.
وتیشی “تا ئێستا ده‌یان زێده‌ڕۆییمان لاداوه و لێپرسینه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كردووه كه زێده‌ڕۆییان كردبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر رووبار‌ى پردێ بریتی بوون له دوكان و گه‌وڕى ئاژه‌ڵ و چه‌ند ههنگهوانێكیش مێشیان له‌و شوێنه دانابوو.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، ئه‌وانه‌ى زێده‌ڕۆییان كردبوو به‌ڵێننامه به‌هه‌موویان پڕكراوه‌ته‌وه، گه‌ر دووباره‌ى بكه‌نه‌وه سزاى تووند ده‌درێن.
لابردنى ئه‌و زێده‌ڕۆییانه دواى ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك سكاڵایان كردبوو كه بوونى ئه‌م زێده‌ڕۆییانه سه‌ر رووباره‌كه‌ى ناشیرین كردووه، چونكه ده‌ڵێت “لێواره‌كانى سه‌ر رووبار‌ى پردێ شوێنێكی گه‌شتیارییه و به به‌رده‌وامى خه‌ڵكێكی زۆر بۆ كات به‌سه‌ربردن سه‌ردانى ده‌كات”.