یانەی ئاتالانتای ئیتالی بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ. فۆتۆ: X
گاسپرینی نەفرەتیی ئیتالییەکانی لە یۆرۆپالیگ کۆتایی پێهێنا
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتالانتای ئیتالی جان پیێرۆ گاسپیرینی كۆتایی به سه‌ركێشییه‌كانی ئه‌لۆنز و یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی هێنا، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ به 3-0 گۆڵ لێی بردنه‌وه و نازناوه‌كه‌ی بۆ ئیتالیا و یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
گاسپیرینی رایگه‌یاند، كۆتایی به له‌عنه‌تیی جامی یۆرۆپالیگ بۆ ئیتالییه‌كان هێنا، به‌وپێیه‌ی له 25 ساڵی رابردوودا یانه‌كانی رۆما و ئینته‌رمیلان گه‌یشتبوونه یاریی كۆتایی، به‌ڵام دۆڕابوون، به‌ڵام ئه‌مجاره ئاتالانتا كۆتایی به‌و به‌دبه‌ختییه‌ی ئیتالییه‌كان هێنا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیش بوو، بایه‌رلیگه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی دوای 51 یاری بێ دۆڕان، ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار دۆڕا و نازناوێكی گرنگیشی له ده‌ست دا، زنجیره‌ی ئه‌نجامه بێ دۆڕانه‌كانیشی وه‌ستا.