سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان كێشه‌يان هه‌بوو
لافاوه‌كه‌ى پردێ زیانى به دوكاندار و هاوڵاتیان گه‌یاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى بارانێكی به خۆڕ له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ لافاو دروستبوو و زیانى به چه‌ندین دوكاندار و خانووى ماڵان گه‌یاند.
لافاوه‌كه، ئێواره‌ى دوێنێ دروستبوو، زیاتر له 10 دوكان ئاو چووه ناوییه‌وه و زیانى جۆراوجۆرى پێگه‌یاندن، دوو لادیوارى ماڵێكیشی رووخاند.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى ناحیه‌ى پردێ به 964ـى وت، ماوه‌ى دروستبوونى لافاوه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك بوو، به‌پێی ئه‌و ماوه كه‌مه‌ى زیانى خۆى به‌جێهێشت.
وتیشی “ئه‌وه‌ى باسكراوه چه‌ند دوكاندارێك و دیوارى هه‌ندێك له خانووى هاوڵاتیان زیانیان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ى كه كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى له پردێ دروستكردبوو، سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان بوون، ئه‌ویش به‌هۆى زۆرى ئاوه‌كه بووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى باران زۆربه‌ى شه‌قامه لاوه‌كی و سه‌ره‌كییه‌كانى ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێی گرتووه‌ته‌وه و هاوڵاتییانیش له شوێنی جیاجیاوه خه‌ریكی كردنه‌وه‌ى مه‌نهۆڵه‌كانن.