گرافیک 964
لە رۆژهەڵات
ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا
964+
توانا نەقی
ژنێکی خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن مێردەکەیەوە ئاگری تێبەردرابوو پێش چوار رۆژ و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو ژنە خەڵکی گوندی “خورینج”ـی سەربە شاری پیرانشارە و لەلایەن مێردەکەوەیە سوتێنراوە و رێژەی سووتانەکەی 90% بووە.
دەشڵێت، ئەو ژنە خاوەنی دوو منداڵە و لەلایەن مێردەکەیەوە بەنزینی پێدا کراوە و سوتاندویەتی، ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە گیانی لەدەستداوە.
ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوانبار دوای کوشتنی هاوژینەکەی، تەرمە سووتاوەکەی لە بەردەمی ماڵی دایک و باوکی ژنەکە بەجێ هێشتووە خۆی هەڵاتوە.