964+
دەنگۆ
پێنجەم حاجى کورد لە سعودیە گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
دەوترێت حاجییەکى دیکەى خەڵکى هەرێمى کوردستان لە سعودیە کۆچى دوایى کردووە، حەج و عومرەى هەرێمیش دەڵێت، ئاگادارنین و لەو کەسانەیە کە بە ڤیزاى ساڵى چووە.
یەکێک لەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستانەوە بە مەبەستى حەج کردن چووەتە سعودیە بە 964ـى وت، “دەوترێت ئەمڕۆ، حاجییەکى دیکەى هەرێمى کوردستان لە سعودیە گیانى لەدەستداوە و خەڵکى هەولێرە”.
لەسەر ئەو دەنگۆیە، 964 پەیوەندى بە کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتی حهج و عومرەى هەرێم کرد، لە وەڵامدا وتى، دڵنیا نین، بەڵام ئێمەش بیستومانە کە کەسێکى دیکە گیانى لەدەستداوە و بووەت بە پێنجەم حاجى هەرێم کە لە سعودیە گیانى لەدەستدا بێت.
حاجیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
کاروان ستونى دڵنیایدا، ئەو کەسەى دەوترێت گیانى لەدەستداوە لەو کەسانە نییە کە لەگەڵ حەج و عومرەى هەرێم گەشتى سعودیەى کردووە، بەڵکو لەو کەسانەیە کە بە ڤیزاى ساڵى چووە.
ئەگەر ئەو دەنگۆیە راست بێت، ئەوە پێنجەم حاجى کوردە کە لەوەرزى حەجى ئەمساڵ لە سعودیە گیانى لەدەستدابێت.