جوتیارانى حەسەکە زیانیان بەردەکەوێ
زیندانییەکان گەنە تێیداون
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە زیندانیانی گرتوخانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لە نەخۆشخانەی گەورەی تاڵقانی لە تاران هیچ یەکێک لەو نەخۆشانە چارە ناکرێن کە لە زیندانەکانەوە دەچن، نەخۆشخانەکە وتوویەتی زیندانیکراوەکان گەنە تێیداون و نابێت بچنە ناو نەخۆشخانەکە.
جوتیارانی حەسەکە دەستیانکردووە بە دورینەوەی بەروبوومی زیرە، بەڵام دەڵێن ئەمساڵ زیانی زۆریان بەردەکەوێت، چونکە بەراورد بە ساڵی پار نرخی زیرە لە بازاڕەکاندا بووەتە سێ یەک، پار کیلۆی نۆ دۆلاری دەکرد، بەڵام ئەمساڵ سێ دۆلار دەکات.
سەرچاوە میدیاییەکان لە باکووری کوردستانەوە دەڵێن: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی جزیر و هەزەخی شڕناخ پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵێک و لانی کەم 25 کەس دەستگیرکراون، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان نەزانراوە.
شیرین عەبادی، جودی ولیامز، تەوەکول کرمان، ولیما گبۆوی چوار لەو کەسانەن کە خەڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاشتی بردووەتەوە، لە نامەیەکی هاوبەشدا هەرچواریان داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن دەستبەجێ سزای لە سێدارەدان رابگرن.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: سوپای تورکیا لە ماوەی رابردوودا 11 جار لە دژی تونێلەکانیان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەستیکردووە بە تۆمارکردنی ناوی چاودێرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا، هەڵبژاردنەکە رۆژی 11ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.