لە سنووری چۆمان

لە رووداوێکی گیرخواردندا ژنێکی ئوسترالی رزگار کرا

توانا نەقی

دوای نیوەڕۆی یەکشەممە، لە رووداوێکی گیرخواردندا لە سەیرانگایەکی سنووری قەزای چۆمان ژنێکی ئوسترالی رزگار کرا.

بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ژووری کۆنترۆڵیان 115 ئاگادار کراونەتەوە لە کاتژمێر 1:50 خولەکی دوای نیوەڕۆ کە رووداوێکی گیرخواردن هەیە و بەچن بەهانایانەوە.

دەشڵێت، رووداوەکە لە ناوچەی قەیماسای ناوپردانی سەربە قەزای چۆمان بووە و ژنێکی بەڕەگەز ئوسترالی لە شوێنێکی سەخت گیری خواردبوو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانراوە رزگار بکرێت.