دیمەنی ناحیەی باوەنور.وێنە. سۆشیال میدیا
بە سێ ملیار
باوەنوور کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەکات
964+
بەهرە محەمەدئەمین
بە لێدانی چەند بیرێکی نوێ و دروستکردنی پاڵاوگەیەک، کێشەی کەمئاوی لە ناحیەی باوەنوور چارەسەر دەکرێت، رەنگە فریای ئەم هاوینەش بکەوێت.
ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان داوە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی، پرۆژەکە بە دوو قۆناغ و بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێ بکات.
نهوزاد حهمید، بهڕێوبهرى ئاوى دهوروبهرى گهرمیان، بە 964ی وت، چوار جار تەندەرین بۆ پرۆژەکە کراوە، بەڵام هیچ کۆمپانیایەک ئامادەنەبوو وەریبگرێت، بۆیە بڕیارمان دا خۆمان بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێی بکەین، تا کێشەی بێئاویی ناحیەکە چارەسەر ببێت.
وتیشی،” پرۆژەکە دوو قۆناغ دەبێت لە قۆناغی یەکەمدا چەند بیرێک لێدەدرێت، قۆناغی دووەمیش دانانی پاڵاوگەیەکە بۆ پاککردنەوەی ئاو لە کاتی پێویستدا بە توانای 400 مەتر دووجا لە کاتژمێرێکدا، هەوڵیش دەدەین ئەم هاوینە تەواوی بکەین.”
گرانبوونی دۆلار پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی باوەنووری وەستاندووە
964 دەزانێت، بودجەی گشتیی پرۆژەکە نزیک دەبێتەوە لە سێ سەد ملیار، ملیارێک و سەدو پەنجا ملیۆنی بۆ قۆناغی یەکەمە، ملیارێک و حەوت سەد ملیۆنیش بۆ پاڵاوگەکە.
ناحیەی باوەنوور، لە ئیدارەی گەرمیان هەرچەندە نزیکترین خاڵە لە رووباری سیروانەوە، بەڵام زۆرتری کێشەی کەمئاوی هەیە لەو سنوورەدا.