مندالێکى گیانی لەدەست دا
هونه‌رمه‌ندێكی زاخۆ تووشی رووداوى هاتوچۆ بوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانبێژى زاخۆ، لەسەر رێگای زاخۆ بۆ دهۆک، تووشى روداوێكی هاتوچۆ بووه، منداڵێكى گیانى له‌ده‌ست دا، كه كوڕه و ته‌مه‌نى پێنج ساڵه.
محه‌مه‌د فه‌خری، هونه‌رمه‌نده گۆانیبێژه‌كه‌ى زاخۆیه، خۆى سه‌لامه‌ته، به‌ڵام جگه له گیانله‌ده‌ستدانى كوڕه‌كه‌ى، هاوسه‌ر و كچێكیشی بریندارن.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە 964 راگەیاند، رووداوه‌كه کاتژمێرێک پێش ئێستا روویداوه.
وتیشی “منداڵێكیان لە ژیاندا نەماوە و تەندروستی دایک و خوشكه‌كه‌شی تا ئێستا جێگیرن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن