سزای لەسەرە

پۆلیسی راپەڕین: هەر میکسەرێکتان بینی چیمەنتۆی رشت پەیوەندیمان پێوەبکەن

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین هۆشداری دەداتە شۆفێری میکسەرەکانی سنوورەکە و دەڵێت، رشتنی چیمەنتۆ لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان رابگرن، ئەگەرنا سزادەدرێن.

بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو دیاردەیە، پۆلیسی راپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بەدیکردنی حاڵەتی رشتنی کۆنکرێتی ئامادەکراو لەلایەن میکسەری کۆمپانیاکانی بیناسازیی لەسەر جادە و شەقامەکان، هێزەکانمان لە هەردوو بەشی پۆلیسی شارەوانی رانیە و بنکەی پۆلیسی شارەوانی قەڵادزێ ئاگاداربکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، رائید رابەر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، شۆفێری میکسەرەکان لەکاتی شۆردنی بارهەڵگرەکانیان چیمەنتۆ دەرژنە سەر شەقامە گشتییەکان و ئەگەر ئاشکرا بن بە بڕێک پارە کە قایمقامیەتی دیاریدەکات سزا دەدرێن.

“ئەم ئاگاداریە هاوکاتە لەگەڵ بەدیکرنی ئەم حاڵەتە و ئەمەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتۆتەوە، وێڕای زیان گەیاندن بە شەقامەکان و موڵکی گشتی، هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لەکاتێکدا پێشتر لەو حاڵەتە ئاگادارکراونەتەوە”، پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت لەکاتی بینینی میکسەرەکان کە چیمەنتۆ دەڕژن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:

بەشی پۆلیسی شارەوانی رانیە: 07501093970
بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی راپەرین: 104
بنکەی پۆلیسی شارەوانی قەڵادزێ: 07501539986
بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ: 5060

میکسەرێک دەرزەنێ سەیارەی دا بەیەکدا

میکسەرێک دەرزەنێ سەیارەی دا بەیەکدا