دیمشهنێكی كاتى خاوێنكردنه‌وه‌ى ناو قشڵه‌كه... وێنه: شاره‌وانى مه‌خمور.
پلانێك هه‌یه بكرێته قاوه‌خانه
قشڵه ته‌مه‌ن 100 ساڵییه‌كه‌ى مه‌خمور ئاماده ده‌كرێت بۆ یادكردنه‌وه‌ى راپه‌ڕین
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى شاره‌وانى مه‌خمور ده‌ستیان به خاوێنكردنه‌وه و ئاماده‌كردنى قشڵه‌كه‌ى ئه‌م قه‌زایه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵیادی راپه‌ڕین به‌كارى بهێنن و چالاكی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
قشڵه‌كه له‌لایه‌ن شوێنه‌وارى هه‌رێمه‌وه وه‌كو پێگه‌یه‌كی دێرین تۆمار كراوه، به‌ڵام به چۆڵى ماوه‌ته‌وه مێژووى دروستكردنه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رله‌وه‌ى مه‌خمور بكرێته قه‌زا.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى مه‌خمور ببه 964ـى وت، دواى ئه‌وه‌ى ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه قشڵه‌كه ئاماده بكرێت بۆ یادكردنه‌وه‌ى راپه‌ڕین تیمه‌كانیان نارد و ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ى كرد.
گیا و پووش و په‌ڵاش به‌شێكى زۆرى حه‌وشه‌ى قشڵه‌كه‌ى داپۆشیوه.
وتیشی “سبه‌ینێ ساڵیادى راپه‌ڕینى مه‌خموره و بڕیاره پێشه‌نگاى تێدا بكرێته‌وه و چالاكی دیكه‌شی تێدا ئه‌نجام بدرێت”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، ته‌مه‌نى ئه‌م قشڵه‌یه نزیكه‌ى 100 ساڵه چونكه پێش ئه‌وه‌ى مه‌خمور له‌ساڵى 1927 بكرێته قه‌زا ئه‌م قشڵه‌یه هه‌بووه و كاتى خۆی پۆلیسی و ته‌واوى فه‌رمانگه حكومییه‌كانى ئه‌وكاتى تێدابووه.
ئاشكراشی كرد، پلانێك هه‌یه كه ئه‌م قشڵه‌یه بكرێته قاوه‌خانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شوێنه‌وارى هه‌رێم لاریان له‌سه‌ر نه‌بووه به‌ڵام مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى پێكهاته و ره‌سه‌نایه‌تى بیناسازییه‌كه‌ى نه‌كرێت.