نرخی نەوت کەمێک دابەزی
نزمە
نرخى نەوت هەر لە خوار 70 دۆلارە
وریا فەتاح
چەند رۆژێکە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی جیهانیدا لە هەر لە دەورووبەرى 70 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و ناتوانێت ئەو بەربەستە تێپەڕێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 69 دۆلار و 31 سەنت دیاریکراوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 65 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی، نرخەکەى روولە دابەزینە.
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و لە چوار رۆژی رابردووشدا بە دەوری 70 دۆلار دەسوڕێتەوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.