دابەشکردنی نەوتی سپی _ وێنە: 964
بەرمیلی بە 60 هەزار دینار
گوندەکانی خورماڵ بەرمیل ئامادە بکەن سبەی نەوت دێت
ئەحمەد مستەفا
سبەینێ لە گوندەکانی خورماڵ نەوتی سپی دابەشدەکری، هەر دوای ئەوان دابەشکردنە لە سەنتەری قەزاکەش دەستپێ دەکات.
لە راگەندراوێکدا ئیدارەی ناوچەکە دەڵێت، دانیشتوانی گوندەکانی خورماڵ با خۆیان ئامادە بکەن و لە سبەینێ وە دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی بەشە نەوتی 60 هەزار دیناری حکومەتی عێراق.
دوای تەواوبونی گوندەکان، بڕیارەکە وایە راستەوخۆ دابەشکردنەکە دێتە ناو شار، ئیدارەی ناوچەکە دەڵێت، دڵنیایی دەدەینە سەرجەم هاوڵاتیان کە سوودمەند دەبن لەوەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان.
پێشتر، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ـی وتبوو، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە نرخی هەرزان دەدرێت بە هاوڵاتیان، کە نرخەکەی 60 هەزار دینارە بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەگەر هەر خێزانێک 200 لیتر نەوت واتا بەرمیلێک نەوتی پێبدرێت، ئەوا نەوتەکە بەشی نزیکەی 250 هەزار خێزان دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵ تەنیا رەزامەندیی لەسەر (19%)ـی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.