چەندین سێکتەر دەگرێتەوە

ماستەرپلانی 20 ساڵە بۆ دەربەندیخان دادەنرێت

964+

توانا نەقی

دەربەندیخان ئامادەکاری دەکات و پێشوازی لەو کۆمپانیایە کرد کە قەرارە ماستەرپلانی قەزاکە دابێنێن و لە چەندین سێکتەری جیاواز هەوڵی باشترکردنی شار بدرێت.

ئیدارەی شارەکە پێشوازییان کردووە لە کۆمپانیای (دار العمران)ـی ئوردنی کە هەڵدەستن بە دیاریکردنی ماستەرپلانەکە کە دوای دیاریکردنی بودجە دەست پێدەکەن.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی ماستەرپلانی دەربەندیخان ئەو کۆمپانیایە گرێبەستی کردووە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی بۆ ئەنجامدانی نەخشەسازی گشتگیر بۆ 20 ساڵی داهاتووی دەربەندیخان.

حکومەت بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پارە بۆ ماستەرپلانی هە...

حکومەت بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پارە بۆ ماستەرپلانی هەڵەبجە

وتیشی، خۆی پرۆژەکە ساڵی 2012 بڕیاری لێدراوە تەنیا بۆ دەرەبەندیخانیش نەبووە قەزای سەید سادق و ناحیەی عەربەتیشی تیادا بووە، بەڵام بەهۆی بێ پارەییەوە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماستەر پلانەکە خۆی ئەبینێتەوە لە بەکارهێنانی زەوی و هاتوچۆ و ژینگە و گەشەی ئابوری و لایەنی گەشتیاری و وەبەرهێنان لە بڕی ئاو و کارەبای پێویست بۆ ئەو ماوەیە.

ئەوان هیواخوازن ئەو پرۆژە ستراتیژیە بەزووترین کات دەست پێبکات چونکە خزمەتێکی باش بە ئێستاو داهاتووی شارەکەیان دەکات، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەست...

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەستی پێکردووەتەوە