نرخەکەی
نەوت سەربەرەو خوار بووەتەوە و ناوەستێت
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانیى نەوت، نرخەکەى لە چاو دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە رێژەیەکی زۆر دابەزىوە.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بە رێژەی 0.53% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 76 دۆلار 96 سەنت، لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بە رێژەی 0.61% دابەزیوە.
نزمبوونەوەی نرخەکان بەجۆرێکە لە چاو هەفتەی پێسوودا نزیکەی 3 دۆلار هاتووەتە خوارەوە و ئیستا ملی خوارەوەی گرتووە و بەرە و 80 دێتەوە.
ترسی بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و رێژەی سوود لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بووەتە هۆی لاوازبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.