یەک مانگی ماوە

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەبن خشتەتان بۆ دانرا

964+

توانا نەقی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی بۆ هەریەک لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 -2024 بڵاوکردەوە.

بە پێی ئەو نوسراوەی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەی چوار پارێزگاکە و چوار ئیدارە سەربەخۆکەی کردووە، خشتەی تاقیکردنەوەکانی لەگەڵە لە 23.6.2024 تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکەن.

تاقیکردنەوەکان بەجۆرێکە لە بەشی زانستی بە زیندەزانی لە 23.6.2024 دەستپێدەکات و بە فیزیا لە 14.7.2024 کۆتایی دێت و بەشی وێژەییش بە مێژوو دەست پێدەکات و بە جوگرافیا کۆتایی دێت بەهەمان کات.

لە خشتەکەدا بۆ ئەو قوتابیانەی کە سریان یان مەسیحی و یان تورکومانن رۆژی 17.7 کۆتا تاقیکردنەوەیانە لە وانەی ئاینی مەسیحی و زمانی تورکمانی و سریانی.

لە کۆتایی خشتەکان وەزارەت تێبینی ئەوە بە قوتابیان داوە کە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی دەست پێدەکات، هەروەها قوتابی ناتوانێت حاسیبە لەگەڵ خۆی بەرێت بەڵکو ئەگەر پیویستی بوو دەتوانێت هی پەروەردە بەکار بهێنێت.