تووشبووی شێرپەنجەیە
قوتابیەک لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدات
964+
توانا نەقی
کچە قوتابیەکی پۆلی 11ـەی ئامادەیی کە تووشبووی شێرپەنجەیە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدات.
ئەمشەو چوارشەممە نەخۆشخانەی هیوا بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێكردنى وەرزى تاقيكردنەوەكان ئەو خويندكارە لە یەکێك لە قاوشەكانى نەخۆشخانەى هيوا چارەسەر وەردەگرێت و لە نەخۆشخانەوە رۆژانە تاقيكردنەوەى وانەكان ئەنجام دەدات.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا سەردانی کچە قوتابیەکەی لە نەخۆشخانەی هیوا کردووە و پێی راگەیاندوو “کۆڵنەدان نیشانەی متمانە بەخۆبوون و سەرکەوتنە”.
نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە لەلایەن ستافی نەخۆشخانەی هیواوە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەو قوتابیە دەکرێت، بۆ ئەوەی باشترین نمرە بە دەست بهێنێت و بە تەندروستی باش بگەڕێتەوە بۆ ناو خانەوادە و هاوڕێیانی.