تەنیا جەژنی غەدیر بۆ لیستەکە زیاد کراوە

قایمقامی هەڵەبجە بۆ 964: ئاگادارنین 16.3 کرابێتە پشووی فەرمی

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی وا بڵاو بوویەوە کە لەلیستی یاسای پشووەکانی عێراق رۆژی کیمابارانی هەڵەبجەش زیاد بووە بۆ پشووەکان، بەڵام ئیدارەی هەڵەبجە دەڵێت ئەوان ئاگادار نین.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای پشووە فەرمیەکان کۆبووە و ئەوەی لە لیستەکەدا دەردەکەوێت کە دەنگی لەسەر درابێت جگە لە پشووە کۆنەکان کە هەر هەبوون تەنیا پشووی جەژنی غەدیر زیادکراوە لە لیستەکەیا.

نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە 964ـی وت، نە ئەوان و نە پارێزگاش ئاگادری ئەوە نیین کە رۆژی کیمابارانی هەڵەبجە کرابێتە پشووی فەرمی لە عێراق.

964 بۆ پشتڕاسکردنەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندی بە سێ پەرلەمانتارەوە کرد کە هەریەک لە کاروان یاروەیس، سۆران عومەر، موسەنا ئەمین بوون و هیچیان پەیوەندیەکانیان بەردەست نەبوو.

جەژنی غەدیر کە بۆ پشووەکان زیاد کراوە، ئەم رۆژە لە نێوان شیعەو سوننەکان ناکۆکی زۆری لەسەرە، شیعەکان دەڵێن رۆژی 18ی زولحیجە پێغەمبەر رایگەیاندووە عەلی کوڕی ئەبو تاڵب دەبێتە شوێنگرەوەی، بەڵام سووننەکان لەگەڵ ئەمە کۆک نین، پشووەکەش دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.

مانگی داهاتوو 9 رۆژ بەسەر یەکەوە پشووە

مانگی داهاتوو 9 رۆژ بەسەر یەکەوە پشووە