بەرپرسانی کوردستان و عێراق لەوێ دەبن
ئه‌مڕۆ نوێژی مردوو له‌سه‌ر ره‌ئیسی و یاوه‌رانی کرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22.5.2024 له زانكۆی تاران مه‌راسیمی ماڵئاوایی و ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو له‌سه‌ر جه‌نازه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی و وه‌زیری ده‌ره‌وه و یاوه‌رانیان کرا.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ له زانكۆی تاران له لایه‌ن رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی نوێژی مردوو له‌سه‌ر جه‌نازه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی و وه‌زیری ده‌ره‌وه و یاوه‌رانیان ئه‌نجام درا.
هاوكات ئه‌مڕۆ ته‌رمی ره‌ئیسی و یاوه‌رانی له تارانه و رێوه‌ڕه‌سمی ماڵئاوایی بۆ ده‌كرێت، به ده‌یان هه‌زار ئێرانی له تاران ماته‌م ده‌گێڕن و به‌شداریی رێوڕه‌سمه‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقیش، هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداریی رێوڕه‌سمه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه سبه‌ی پێنجشه‌ممه ته‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی له شاری مه‌شهه‌دی زێدی خۆی به خاك بسپێردرێت.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی له ته‌ورێز له كه‌شوهه‌وایه‌كی سه‌خت و بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا كه‌وته خواره‌وه، دوای 15 كاتژمێر گه‌ڕان و به‌دواداچوون، به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه هێلیكۆپته‌ره‌كه به تێكشكاوی له لایه‌ن درۆنێكی توركیاوه دۆزرایه‌وه، له ئه‌نجامیشدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار، حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە، مالیک رەحمەتی پارێزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا، محەمەد عەلی ئالهاشم ئیمامی تەورێز و نوێنەری رابەری ئێران، مەهدی موسەوی بەرپرسی دەستەی پاسەوانی سەرۆکی ئێران، جگە لەمانەش پاسەوانێکی و فڕۆکەوان و یاریدەدەری فڕۆکەوان و ئەندازیاری تەکنیکی گیانیان له ده‌ست دا.