دیمه‌نێكی پێشووى كارى پشكنین له گرد له‌شكر له‌لایه‌ن تیمێكی زانكۆى ئیسپانیه‌وه... وێنه: شوێنه‌وار و كه‌له‌پورى هه‌رێم
له سنوورى كه‌سنه‌زانه
زانكۆ ئیسپانیەکە ماوه‌ى سێ ساڵى دیكه كار له شوێنه‌وارى (گرد له‌شكر) ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنەوارى هه‌رێم له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه رێگه‌ى به زانكۆیه‌كى وڵاتى ئیسپانیا دایه‌وه، كارى هه‌ڵكۆڵین له شوێنه‌وارى گرد له‌شكر بكاته‌وه، كه پێشتریش ئه‌م زانكۆیه كارى له‌سه‌ر كردووه.
گردی لەشکر، بە یەکێک لە شوێنەوارە دەگمەنەکانی هەولێر داده‌ندرێت و بە دووری 17 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵات و له سنووری ناحیەی کەسنەزانە، پێشتر شوێنەواری هه‌ولێر ئاشكراى كردبوو، كه ئێسکەپەیکەری مرۆڤ له‌و شوێنه‌واره دۆزراوه‌ته‌وه و چەندین چینی سەردەمە جیاوازەکانیشی لەخۆگرتووە و كه مێژووى یەکێکیان بۆ چوار هه‌زار و 500 ساڵى پێش زایین دەگەڕێتەوە.
كه‌یفی مسته‌فا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم، به 964ـى وت، لەگه‌ڵ زانکۆی بەرشلۆنەی ئیسپانی گرێبه‌ستێكیان واژۆكردووه بۆ به‌رده‌وامیدان به كارى هه‌ڵكۆڵین له‌و شوێنه‌واره.
نوێنەری زانکۆی سەڵاحەدین، له رێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەسته‌كه ئاماده بوو و ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كشه بۆ سێ ساڵه.
وتیشی “بەپێی گرێبەستەکە زانکۆی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەهاوکاری زانکۆی سەڵاحەددین بەشی شوێنەوار کاری هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە گرد لەشکر ئەنجامدەدەن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سنوورى کاری هەڵکۆڵینەکە بۆ ئه‌و زانكۆیه دیاریكراوه كه بە هیچ شێوەیەک کاری قوڵگەی تاقیکاری ناگرێتەوە، لەهەمان کاتدا دەتوانرێت رێبازی جیۆئەرکۆڵۆجی لە رووپێودا بەکاربهێنرێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى 964 له شوێنه‌وارى هه‌رێم وه‌ریگرتووه، لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی سێ هه‌زار ناوچەی شوێنەواری هەیە، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 12 گردى شوێنه‌وارى تێدایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆی سەڵاحەدین له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌برایه‌تى كشتى شوێنه‌اورى هه‌رێم، ماوه‌ى زیاتر له حەوت ساڵە گرێبەستی لەگەڵ زانکۆی ئۆتۆنۆمی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەیە، بەمەبەستی گەڕان و پشکنین لە ناوچە شوێنەوارییەکان.