باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
لە هۆڵەندا کۆرسی بێبەرامبەر بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراوجۆری لەسەر ئەرکی خۆیان کۆرسێکیان راگەیاندووە، وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21.5.2024، ئەکرەم عەباد، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی راگەیاند، هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی بێبەرامبەری راگەیاندووە و هەر فەرمانبەر و مامۆستایەکیش لە هەرێم مەرجەکانی تێدا بێت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئاگادارییەكدا بۆ فەرمانبەر و مامۆستایان دەڵێت، بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام لە کاتى داواکردنی نوسراوی پشتگیری، پێویستە سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.
روونیشیدەكاتەوە، بۆ زانیاریى زیاتر لینکی کۆرسەکان بە وردی بخوێننەوە و، بۆ هەر پرسیارێک یا زانیاریی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی کۆرسەکە بکەن.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کلیک لێرە بکە