5 یاریزانی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بانگهێشت كرد، كه‌ تێیدا جارێكی دیكە ئاكام هاشم یاریزانی یانەی هەولێر له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د مه‌كنزی، كه‌ ئه‌ویش یاریزانی هه‌ولێره‌، بانگهێشت كراون.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار عەلی كازم گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ بانگی پێكهاته‌كه‌ كراوه‌.
پێكهاته‌كه‌ له‌ 26 یاریزان پێكهاتووه‌ و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی كوردی تێدایه‌، له‌وانه‌ ماركۆ لاوك فه‌ره‌ج، ئوسامه‌ ره‌شید و یوسف ئه‌مین

هەڵبژاردەی عێراق دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئیندۆنیسیا و ڤێتنام ئه‌نجام ده‌دات.