مونا قەهوەچى چاوەڕێیە

کورسى پێکهاتەکانى هەرێم گەڕێندرانەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى نووسراوێکى دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکانى عێراق، 5 کورسى بۆ پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان گەڕێندراونەتەوە.

دەستەکە لە نووسراوێکدا کە دوێنێ دووشەممە 20.5.2024 بڵاوى کردووەتەوە، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقى پابەند کردووە بە  تەرخانکردنى پێنج کورسى پەرلەمانى کوردستان بۆ پێکهاتەکان.

بەپێى بڕیارەکە، ئەو پێنج کورسییە بەسەر بازنەکانى هەڵبژاردن دابەش دەکرێن، کە دوو کورسی بۆ هەولێر، دوو کورسی بۆ سلێمانی و کورسییەک بۆ دهۆک دەبێت.

هەر لە نووسراوەکەدا دەسەڵات دراوە بە پێکهاتەکان کە تانە و ناڕەزایەتى خۆیان لەو بڕیارە بدەن.

لەسەر بڕیارەکە، مونا قەهوەچى، سکرتێرى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان لە پێکهاتەى تورکمانى، بە 964ـى وت، “جارێ هیچ شتێکى فەرمى نییە، ئێمە چاوەڕێی بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیین لەسەر تانەکەى سەرۆکى حکومەت کە داواى گەڕاندنەوەى هەموو کورسی پێکهاتەکانى کردووە”.

لە وەڵامى پڕسیارى ئەوەى، ئەگەر تەنیا ئەو 5 کورسییە بگەرێتەوە، مونا قەهوەچى بە دوودڵییەوە وتى،”دەبێت لەناوخۆماندا وەک پێکهاتەى تورکمانى کۆببینەوە، ئینجا بڕیار بدەین”.

رۆژى 21.2.2024، دواى 11 جار دانیشتن، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لە بارەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە بڕیاری دا.

بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکا...

بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکات؟

دیارترین خاڵى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى ساڵى 1992ـى هەمووارکراو، ئەوە بوو کە  ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ و ماده‌ی یاساکەى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و 11 کورسیی پێکهاتەکانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ ناده‌ستوری پێناسه‌كرد و ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ 100 ئه‌ندام دیاریكرد.