بۆچى؟

نرخى نەوت دابەزى

وریا فەتاح

ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانیى نەوت، نرخەکەى لە چاو دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و دابەزى.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بە رێژەی 0.53% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 79 دۆلار 32 سەنت، لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بە رێژەی 0.48% دابەزیوە.

ئەو بەرزبوونەوەیە دواى ئەوە دێت، لە هەفتەى رابردووى بازاڕى نەوتدا، نرخى بەرمیلێک برێنت بە رێژەى 1% و تەکساسیش بە رێژەى 2%، بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

ترسی بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و رێژەی سوود لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بووەتە هۆی لاوازبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.