سەمیر بابۆ. فۆتۆ: ئەکاونتی خۆی
96 كاتژمێر گفتوگۆ كراوه
سه‌میر بابۆ مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی هه‌ولێر كه‌مێك پێش ئێستا به فه‌رمی رایگه‌یاند، سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێره.
جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی كاتیی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر سه‌میر بابۆ گه‌یشته رێككه‌وتن، كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مه‌شقی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له ئه‌ستۆ بگرێت.
وتیشی، ئامانجی ئێمه ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌یه تیپه‌كه له خولی ئه‌ستێره‌كان بمێنێته‌وه و دانه‌به‌زێت.
ئاشكراشی كرد، چه‌ند رۆژه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له گفتوگۆداین، بۆ ئه‌وه‌ی رازیی بن سه‌میر بابۆ مه‌شقی هه‌ولێر وه‌ربگرێت و به وردی 96 كاتژمێر گفتوگۆمان كردووه، لێره‌وه سوپاسی ئیداره‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، كه ره‌زامه‌ندییان دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌میر بابۆ مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرێت.
پەرێشان ئاشکراشی کرد، سبەی کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەمیر بابۆ وەک راهێنەری نوێی یانەی هەولێر رادەگەیەنین و وردەکارییەکان دەخەینەڕوو.
سه‌میر سدیق بابۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێره و هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش له خولی كوردستان راهێنه‌ری یانه‌كه بووه، چه‌ند وه‌رزێكیشه راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێره و توانیویه‌تی نازناوی خولی كوردستان بۆ یانه‌كه و هەروەها بۆ یانەی هەولێریش به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌میر بابۆ هیچ ئه‌زموونێكی مه‌شقی له خولی عێراق نییه، به‌ڵام جه‌لال په‌رێشان ده‌ڵێت، ده‌سته‌ی كارگێڕی متمانه‌یه‌كی ته‌واویان به بابۆ هه‌یه تیپه‌كه بخاته سه‌ر رێچكه‌یه‌كی راست.