هەواڵەکان
لە پێنجوێن باوکێک کچەکەی خۆی کوشت و ئاگریش یەخەی هەولێر بەرنادا
964+
ژووری هەواڵ
وای لێهاتووە هەر چەند رۆژ جارێک دەبێت لە هەولێر گوێبیستی کەوتنەوەی ئاگرێک بی ئەم بەیانیەش ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوەو و بەڵام باش بوو کۆنترۆڵکراو بێ بەڵای گیانی دەرچوو.
خەونە لەمێژینەکەی گەرمیانیەکان دیسان بەڵینێکی دیکەی تێکەوت و هەموو هیواکان بۆئەوەیە کە رێگای کەلار سلێمانی تا کۆتایی ساڵ تەواو بکرێت.
بەهۆى رووداوى تێکشکانى کۆپتەرەکەى سەرۆک کۆمار و وەزیرى دەرەوەى ئێران، بازاڕى تمەن ناجێگیرە و دابەزینى بەخۆیەوە بینى، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانیش پێى وایە، لە دورمەودادا بەهاى تمەن بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆش لە بازاڕدا مامەڵەکردن بە تمەن گەرمە.