باخی گشتیی سلێمانی خۆی نوێ دەکاتەوە

میدیازان – دیلان محەمەد جەزا  – سلێمانی

نیوە زیاتری کارەکانی نوێکردنەوەی باخی گشتیی سلێمانی تەواو بووە و بڕی ٣٢٥ ملیۆن دیناریشی بۆ تەرخان کراوە، بە تەواوبوونیشی باخەکە بە تەواوی خۆی نوێ دەکاتەوە.

ئازاد حەمەساڵح، بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوە لە کۆمپانیای توانای ژیان، کە ئەرکی نۆژەنکردنەوەکەیان لە ئەستۆیە بە میدیازانی ڕاگەیاند: لە ئێستادا نزیکەی ٦٠٪ـی کارەکانی تەواو بووە و کارکردن بەردەوامە.

باسی لەوەش کرد، نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی تەنها شۆستە و شەقامەکان و فوارەکانی دەگرێتەوەو بۆ ئەو کارە بڕی ٣٢٥ ملیۆن دینار تەرخان کراوە.

کامەران حەمەساڵح، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە میدیازانی وت: “ئاگاداری نۆژەنکردنەوەی باخی گشتین و چاودێریی ئەنجامدانی کارەکە دەکەین.”