سێ دیمه‌نى ئه‌مڕۆى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ته‌قته‌ق كه رێنماییان به‌سه‌ر خاوه‌ن دهڕهسهكان دابه‌شكرد... وێنه: به‌رگرى شارستانى كۆیه
پلانێكی گشتگیریان هه‌یه بۆ كۆیه
خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كانى ته‌قته‌ق رێنمایی سه‌لامه‌تیان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى كۆیه ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنى پلانێك كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووره‌كه‌ی به‌تایبه‌تیش كه ئێستا وه‌رزى دروێنه‌ى ده‌غڵودانه و رێنمایی به خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كانى ته‌قته‌ق دا.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر گۆران ئه‌حمه‌د سماقه، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای کۆیە، به 964ـى راگه‌یاند، لە پێناو سەلامەتی گیانی جوتیاران و پاراستنی رەنج و ماندووبوونیان پلانێكی گشتگیر له سنوورى كۆیه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌مڕۆ کارمەندانی هونەری بنکەی بەرگری شارستانی تەقتەق هەڵسان بە پێدانی رێنمایی پێویست بە خاوەن دەراسەکانی سنورەکەیان بۆئه‌وه‌ى به سەلامەتی كارى دروێنه‌ى ئه‌مساڵیان جێبه‌جێ بكه‌ن”.
له پشده‌ر به‌ڵێننامه به خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان پڕده‌كرێته‌وه
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌ى ده‌ڕاسه‌كان له ته‌قته‌ق یاخود له ته‌واوى سنوورى كۆیه دیاریكراو نییه و ساڵانه ژماره‌كانیان كه‌م و زیاد ده‌بێت، به‌ڵام وتی “ئه‌وه‌ى گرنگه جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كانه بۆئه‌وه‌ى دوور بن له‌هه‌ر رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه”.
ئه‌مه ته‌نیا له كۆیه نییه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى به‌رگرى شارستانى له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان روویان له جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه كردووه بۆ پاراستنى گیانى جوتیاران و سه‌لامه‌تى به‌رهه‌مه‌كانیان.