AFP VIA GETTY IMAGES
تویتەر سەحە شینەکەی دا بە تاڵیبان و خێرا لێی سەندەوە
لەو دوو رۆژەدا، هەزاران کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرنجی رەخنەگرانەیان لەسەر ئەو هەنگاوەی تویتەر هەبوو. هیدایەتوڵڵا هیدایەت لە تویتەر خۆی بە “بەرپرسی بەشی زانیاریی” ناساندووە لە حکومەتەکەی تاڵیبان، هەروەها زیاتر لە 187 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە لە کاتێکدا عەبدولحەق کە خۆی بە “زانای ئیسلامی، شیکاری سیاسی” ناساندووە، زیاتر لە 177 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە. دوای ئەوەی ئیڵۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی کۆمپانیای تویتەری کڕیەوە، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە سێ جۆر پشتڕاستکردنەوەی بۆ بەکارهێنەر داناوە بە سێ رەنگی جیاواز. رەنگی ئاڵتونی بۆ کۆمپانیاکان، سیلڤەر بۆ فەرمانگە حکومییەکان و شین بۆ کەسایەتییەکان دیاریکراوە.