دادگای فیدڕالی لە بەغدا
دژی کۆمیسیۆن تۆمارکراوە
دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنێکدا تاوتوێی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە.
بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 19.5.2024، یەکەم دانیشتنی پرۆسەی دادبینی لە سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت.
لە سکاڵاکەیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تانەی لە مادەی دووی سیستمی تۆمارکردنی لیستی بەربژێرەکان و پەسەندکردنیان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانداوە و داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاریی کرد بۆ راگرتنی رێکارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
بەگوێرەی مادەی دووی ئەو سیستمە، هەرێمی کوردستانی عێراق دەکرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن و کورسییەکانی پەرلەمان لە 100 کورسی پێکدێن و دابەشدەکرێن بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە.