بانكه‌كانیش كراوه‌ن
ئه‌مڕۆ پشووه و دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بە پێی ئەو خشتەیەی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان بڵاو كراوەتەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌رچه‌نده پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام موچەی چەند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك دێته دابه‌شكردن.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هه‌رێم بڵاوی كردووەتەوە، ئه‌مڕۆ 18.5.2024 موچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی پەروەردە، داد، ئەوقاف و كاروباری ئایینی و كشتوكاڵ، هه‌روه‌ها ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.
هه‌روها هه‌ر ئه‌مڕۆ بانكه‌كان كراوه ده‌بن و خانەنشینی مەدەنی، خانەنشینی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، دەتوانن سەردانی بانك بكەن بۆ وەرگرتنی موچەكانیان.
بڕیاره تا دووسبه‌ی دووشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی چوار كۆتایی بێت، كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستیپێكردووه.