له ئێران
چوار به‌ندكراوی كورد و یه‌كێكی تورك له سێداره دران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18.5.2024 له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ پێنج كه‌س له سێداره دران، چواریان كوردن و ئه‌ویدیكه‌شیان ژنێكی توركه.
رێكخراوی هه‌نگاو، كه بایه‌خ به پرسی مافی مرۆڤ له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دات، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، سزای سێدارەی پێنج بەندکراو کە یەکێکیان ژنە بە ناوەکانی پەروین مووسەوی، پەرویز قاسمی، یوسف سەعیدی چێهرە، رامین لەوەندی و مەنسوور ناسری، كه خەڵکی شارەکانی مەراغە، ورمێ و بۆکانن، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.
به پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، ئەم پێنج بەندکراوە پێشتر بەهۆی تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.