داعش کوشتنی ئەفسەر و شۆفێرەکەی کەرکوکی لە ئەستۆ گرت

+964

فەهمی نەبی- هەولێر

لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆیەوە، رێکخراوی داعش لە عێراق، کوشتنی ئەفسەر و شۆفێرەکەی شاری کەرکوکی لە ئەستۆ گرت.

هێرشەکە لە ناوچەی جەبەل بۆر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک روویدا لە شەوی 17ی کانوونی دووەم.

ئەفسەرەکە ناوی موقەدەم نەوزاد حوسێن عەلییە، سەر بە فەوجی سێی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بوو، هاوکات شۆفێرەکەشی لەگەڵیدابوو.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964+ی وت، ئەو ئەفسەرە لە کاتی بەسەرکردنەوەی سەنگەری هێزەکانیان کەوتووەتە بۆسەی چەکدارانی داعش.