نزیکەی 500 دەرچوون

لە کەرکوک کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان چارەسەر کرا

964+

ژووری هەواڵ

رێگرییەکانی بەردەم دەستبەکاربوونی سەدان دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لە کەرکوک لابران، لەمەودوا دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

ئەوان ژمارەیان زیاتر لە 500 دەرچوو دەبێت، سەر بە ناوچە دابڕێندراوەکان بوون و لە فۆڕمی دامەزراندنەکەیاندا شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی تێدا نەبوو، بەوپێیەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون.

پەروین فاتیح، ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی بارێزگای کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، “ئەو کێشەیە چارەسەر کرا” بۆیە لەمەودوا مافی ئەوەیان پێدەدرێت کە فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

پێشتر، بە بیانووی ئەوەی ناسنامەکانیان1957ـی قادرکەرەم و سەنگاو و چەمچەماڵە، ئیدارەی کەرکوک فەرمانی دەستبەکاربوونی نەدەدا بەو دەرچووانە.

ئەو دەرچووانە ناویان لەگەڵ دەرچووانی دیکە هاتبووەوە کە بەشێکی زۆریان عەرەب و تورکمان بوون و لە بنکە تەندروستییەکان دەستبەکار بوون.

زیاتر لە 2000 کارمەندی تەندروستی کەرکوک زەوی وەردەگرن

زیاتر لە 2000 کارمەندی تەندروستی کەرکوک زەوی وەردەگرن