دیمه‌نى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه jccـى هه‌ڵه‌بجه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له عێراق و هه‌رێم یه‌كه‌مجاره
هەڵەبجە، بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکانى جیهان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌وڵێكدا، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمی كرایه ئه‌ندام له تۆڕى شاره به‌هێزه‌كانى جیهان و له‌سه‌ر وێبسایتى ئه‌م تۆڕه ناوى تۆماركرا.
هه‌وڵه‌كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان JCCـی پارێزگای هەڵەبجە، بۆ ناساندن و بەرزکردنەوەی پێگەی پارێزگاكه‌یان داوه و ده‌ڵێن، دەستکەوتێکی نوێ و هەنگاوێکی گەورەیه لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
راستگۆ عادل، به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له JCCـی پارێزگای هەڵەبجە به 964ـى وت، تۆڕه‌كه تایبه‌ته به شاره به‌هێزه‌كانى جیهان و 230 شار ئه‌ندامن تیایدا.
وتیشی “هەڵەبجە، ده‌بێته یه‌كه‌مین شار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی وه‌ك ئەندام له‌و تۆڕه قبوڵكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەم ئەندامێتیە دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەڵەبجە، به‌زیاتر كرانه‌وه‌ى بەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیداو رێگه‌خۆشكه‌ریشه بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار و پاڵپشتیکردن و پێشخستنی کەرتی گەشتیارییە.
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى ئه‌م تۆڕه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت شاره‌كانى ئه‌ندام به‌رده‌وام زانیاری له‌باره‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت به‌كارى گه‌نجان له‌نێوان یه‌كتریدا بگۆڕنه‌وه وپه‌یوه‌ندی به‌هێز دروستبكه‌ن.
به‌قسه‌ى به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان، له داهاتوودا كۆنفڕانس و وۆڕكشۆپ له‌و تۆڕه ساز ده‌كرێت و هەڵەبجەش وه‌ك ناوەندێك بۆ ئەنجامدانی ئه‌م چالاكیانه و وەك پایتەخی ئاشتیش زیارت ده‌ناسرێت.
روونیشیكرده‌وه ئه‌وان وه‌كو JCCـی، ئەم دەرفەتە بەکاریدەهێنن بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی هەڵەبجە و ده‌شڵێت “ئەزموون و توانای گەنجانی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و پێشکەوتن دەبەینە سەر شانۆی نێودەوڵەتی”.
لینکی ماڵپەڕی فەرمی تۆڕه‌كه :
https://strongcitiesnetwork.org