ئەلیسا لە نەشتەرگەری ناوەستێ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌لیسا، گۆرانیبێژ و ئەستێرەn ناوداری لوبنان و عه‌ره‌ب ئاشكرای كرد، بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌چێته ئه‌مریكا.
ئه‌لیسا له توویته‌ری خۆی به ئیگلیزی نووسیویه‌تی، سه‌فه‌ری ئه‌مریكا دەکات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی بچووک و ئاسان بۆ دەستی”.
په‌یاميشی بۆ هه‌وادارانی ناردووه، كه هیچ پێویست به نیگەرانی ناكات و كاره‌كه‌ی ئاسانه.
هه‌ر له وه‌ڵامی توویته‌كه‌ی ئه‌لیسادا، ژمارەیەک هونه‌رمه‌ند و ئەستێرەی هونەری هیوای تەندروستی باشیان بۆ خواستووه، لەوانە نەوال کوێتی، مەروە ناجی، جێسیکا عه‌زار، وەفا گه‌یلانی، ئەنغام، وەلید سەعد، نەوال به‌ڕی، دان حەداد و نیشان و چه‌ندانی دیكه.
ئه‌لیسا گۆرانبێژێكی ناوداره و ئێستا ته‌مه‌نی 50 ساڵه، یه‌كه‌م ئه‌لبومی له 1998 بڵاوكرده‌وه و زۆر ناسرا، ناسراوترین گۆرانی ئه‌لیسا به ناوی “بتمون”ـه، كه 100 ملیۆن جار له یوتیوب سه‌یر كراوه، كه 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه.
ئه‌لیسا دوائاهه‌نگی له سه‌ری ساڵی 2023 بوو له ریاز، هه‌روه‌ها دواگۆرانی به ناوی “انا وبس” پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكرایه‌وه، تا ئێستا 19 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.