بۆچى ناتوانێت وەک ئەنجیلینا جۆلى رۆڵ ببینێت؟
شانیا لە سکرین شوتەوە وەڵامى پرسیارەکان دەداتەوە
964+
ڤانیا سالار کە زیاتر بە رۆڵى شانیا لە دراماى هەشت دیوار لە ناو خەڵک ناسراوە، لە بەرنامەى ئەمجارەى سکرین شوت، ئازایانە وەڵامى پرسیارەکانى بڵند دەداتەوە، ئەو ئەو ئەکتەرە عەجولە سەرسامى فیلم و دراماى ئێرانیە، دەشڵێت، ناتوانم وەک ئەنجیلینا جۆلى رۆڵ بگێڕم و ئاواتەخوازیشە لەگەڵ ماهیر حەسەن رۆڵ ببینێت.
ڤانیا، لە سێ فیلم و دراماى جیاواز بە رۆڵى رۆژین، شانیا، شیراز بەشدارى کردووە، بەڵام کارەکتەرى رۆژینى لەهەموویان خۆشتر دەوێت، ئەو لە بەرنامەکەدا دەڵێت، راستە بە رۆڵى شانیا ناسراوترم، بەڵام کارەکتەرى رۆژین نزیکترینیانە لەخۆمەوە و خۆشمدەوێت، چونکە یەکەم ئەزمونم بوو لە فیلمى ئەزمون، زۆر جوان توانیم رۆڵەکەم بەرجەستە بکەم.
ئەو باس لەوەش دەکات، بەردەوام نزاى کردووە و داواى لە خودا کردووە کە ئاستێکى زۆر بەرزى پێببەخشێت، بۆیە وتى، سوپاسى خوا دەکەم کە گەیاندمى بەو ئاستە.
لەم لینکەوە دەتوانن بینەری پۆدکاستی سکرین شۆت ببن.