سوتاندى
سولفی ئۆتۆمبێلێک گڕى بەردایە بەروبومى جوتیارێک
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە باشورى کەرکوک، سولفى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر گڕى بەردایە دەغڵودانى جوتیارێکى کورد و رەنج بەخەسارى کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.5.2024 لە گوندی حەلواتی ناحیەی زابی قەزای حەویجە، بە هۆی گڕگرتنی سولفی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک دەغڵودانی جوتیارێک 17 دۆنمى جوتیارێک سوتا.
ئەحمەد خەڵەف عگێدی، کوڕی خاوەن دەغڵەکە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری خۆمان لە کاتی دروێنە لە ژێرەوە ئاگری گرت و پریسكى ئاگرهكه بڵاوبووهوه، دەستبەجێ پەرەی سەند، لە ماوەی چەند خولەکێک بەشێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی کرد و 17 دۆنم دهغڵودانى سووتاند.
وتیشی،”سێ ئۆتۆمبێلێ ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی گوندەکە خهریكبوون، دوای چەند کاتژمێرێک تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت”.
بەپێى ئهو زانیاریانهى كه 964 لە چەند سەرچاوەیەکی ناو بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک دهستى کەوتوە، ئەمساڵ لە وەرزی دەروێنە ئەوە دووەم روداوی ئاگر کەوتنەوەیە، كه حاڵەتی یەکەم لە دوو زەوی زێدەڕۆیی گوندی تەللوەرد بوو، كه ههردوو حاڵهتى ئاگركهوتنهوهكان لە باشوری کەرکوک روویانداوه.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن