دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا ... وێنه: thelevantnews
پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانه بۆ شوێنه‌وار
سێ مۆزه‌خانه‌ى هاوشێوەی لۆڤه‌ر لە هه‌رێمى كوردستان دروست دەکرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان سێ مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌وارى هاوشێوه‌ى مۆزه‌خانه‌كه‌ى لۆڤه‌ر له پاریس دروست بكرێن، شوێنه‌وارى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه وه‌به‌رهێنانه و بۆ شوێنه‌وار دروست ده‌كرێت.
بەپێی نووسراوێک كه وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وارى ناردووه، ئاماژە بە ناوەڕۆکی نووسراوێكی دەستەی وەبەرهێنان كراوه و داواکراوە کاری پێویست و تایبەت بە دروستکردنی پڕۆژەی مۆزەخانەی گەورەی شوێنەوارى بكرێت.
كه‌یفی مسته‌فا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێم به 964ـى راگه‌یاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵی سەرەتایین بۆ دروستکردنی مۆزەخانەکان.
وتیشی،”مۆزەخانەکه بەپێی ستاندەرە جیهانییەکان له هه‌ر سێ شارى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك دروستده‌كرێت”.
964 ده‌زانێت لەو سێ شاره‌ى هه‌رێمی كوردستان، سێ مۆزه‌خانه‌ى تایبه‌ت هه‌ن به مێژوو و شوێنه‌وار و هەزاران پارچە و کەلوپەلی شوێنەواری جۆروجۆریان لێ كۆكراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كانیان بۆ سه‌رده‌مانى جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه.