تا بزانن وزەبەخشیان بەکارهێناوە

رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی پشکنینیان بۆ دەکرێت

964+

سۆما حەکیم زادە

ئامادەبوونی لیژنەی دژە دۆپینگ لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە لە بارەگای یانەی نەسڕ بۆ پشکنینی بەشێک لە یاریزانە بیانییەکان و ئەستێرەکانی ئەم تیپە، چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی دێربی شاری ریاز بەرامبەر یانەی هیلال، مشتومڕێکی فراوانی لە تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا دروست کردووە.

عەلی ئەنزی رۆژنامەنووسی وەرزشی نزیک لە یانەی نەسڕی سعودیە دووپاتی کردەوە، کە لیژنەی دژە مادە وزەبەخشەکان بانگهێشتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئۆتاڤیۆی هاونیشتیمانییان کردووە بۆ ئەوەی پێش یارییەکەی دێربی ریاز پشکنینی ئاستی ستیرۆیدیان بۆ بکەن.

جگە لە کریستیانۆ و ئۆتۆڤیۆ، هەریەک لە سادیۆ مانێ، دەیڤید ئۆسپینا، عەبدوڵڵا خەیبری، عەلی لاجامی، عەبدوڕەحمان غەریب و ئەیمەن یەحیا، پشکنینیان بۆ دەکرێت

ئه‌مشه‌و تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ یاریی هه‌یه‌ و تیپه‌كه...

ئه‌مشه‌و تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ یاریی هه‌یه‌ و تیپه‌كه‌ی مێسییش دۆڕا