کۆنتڕۆڵکرا
ئاگر لە پاڵاوگەیەکى رێگاى هەولێر-کەرکوک کەوتەوە
964+
وریا فەتاح
ئاگر لە پاڵاوگەیەکى سوتەمەنى سەر رێگاى کەرکوک – هەولێر لە نزیک بازگەى شێراوا لە گوندى سێنارە کەوتەوە. و بە کەمتر لە کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.
شاخەوان سەعید جاف، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت، کاتژمێر 1:59 خولەک ئاگر لە یەکێک لە پاڵاوگەکانى سەر رێگەى هەولێر بۆ کەرکوک کەوتەوە و بەهۆیەوە کورەیەکى گاز و چوار غەزانى گاز، سوتاون”.
وتیشى،”شەش تیمان گەیشتونەتە شوێنى رووداوەکە و ئاگرەکە لە کاتژمێر 2:55 دەقە کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە”.