دیمه‌نی یه‌كێك له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى بازاڕ له‌ناو یه‌كێك له دوكانه‌كانى قه‌زاى هه‌ریر... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى هه‌ریری من
لیژنەکان بەردەوام چاویان لێیە
لە هەریر کێشەى غازى ماڵان هەیە و بازاڕەکەى پاکە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر، لیژنه‌كانى ئابوورى دوو رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا بازاڕ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه، سه‌رۆكى لیژنه ده‌ڵێت، بازاڕێكی سه‌لامه‌تیان بۆ ماده‌ى به‌سه‌رچوو هه‌یه، به‌ڵام دره‌نگ دره‌نگ غاز به ماڵه‌كان ده‌گات.
فایه‌ق هه‌ریری، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابوورى و چاودێری بازاڕ به 964ـى وت، پابه‌ندنه‌بوونى شوێنكار و دوكانداره‌كان و بوونى ماده‌ى به‌سه‌رچوو له بازاڕه‌كانى هه‌ریر كه‌مه و وه‌ك حاڵه‌ته و نه‌بووه‌ته دیارده.
وتیشی،”ئه‌گه‌ر جارناجارێك ماده‌ى به‌سه‌رچوو هه‌بێت بۆ چاوچنوكى دوكانداره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئێمه‌ش به‌پێی ده‌سه‌ڵات سزامان داون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بازاڕى قه‌زاكه‌یان له هه‌موو رووێكه‌وه سه‌لامه‌ته و رێگه‌ناده‌ن ماده‌ى به‌سه‌رچوو بێته ناویه‌وه.
سه‌باره‌ت به دره‌نگ دابه‌شكردنى غازی ماڵانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بریكاره‌كان پێیان وتوون بڕێكی زۆر كه‌م غازی ماڵانیان پێده‌گات و ئه‌وانیش ناچارن هه‌ر 20 رۆژ جارێك دابه‌شی بكه‌ن.
له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ریر هیچ كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنى غازى ماڵان نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌وتووه‌ته ناحیه‌ى باسرمه و ئه‌وانیش دواى دابینكردنى پێویستى خۆیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ناحیه‌كه‌یان ده‌نێرن.