تورکیا بۆ یەکەمجار ئەم شوێنەی بۆردومان کرد
964+
زۆزک باڵەک – باڵەکایەتی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەی جەنگیی تورکیا چیای حەساری رۆست و تاڵەسۆتی لە ناوچەی باڵەکایەتی بۆردومانکرد.
ئەگەرچی، تورکیا رۆژانە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات، بە بیانووی بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەڵام ئەم دوو چیایە یەکەمجارە بۆردومان بکرێت، بە قسەی بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر.
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە 964+ی وت، “کاتژمێر 2:50ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو فڕۆکانە بۆردومانەکەیان کردووە.
وتیشی، بۆردوومانەکە ماوەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە و هەریەک لە چیای حەساری رۆست و تاڵەسۆت بۆردومانکراون، کە لە سنووری ناحیەکەیانن، بهڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون