پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات

گەنجێک لە بامەڕنێ کوژرا و هاوڕێیەکی بە کوشتنی تۆمەتبارە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

کەمێک پێش ئیستا، لە سنوورى ناحیەى بامەڕنێ گەنجیک لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا، پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات و دەڵێت، نازانین کوشتنەکە بەهەڵە بووە یان نا.

تەرمى گەنجەکە گەیەندراوەتە پزیشکى دادى هەولێر، بەپێى ئەو زانیارییانەى 964 لە پزیشکى دادى دەستى کەوتووە گەنجەکە دوو گولـلەى بەرکەوتووە و تەمەنى 18 ساڵە.

هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیس لەسەر رووداوەکە بە 964ـى وت،”تائێستا نازانین هۆکارى کوشتنەکە چییە، بەڵام تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسى بامەڕنێوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەین”.

هەرچەندە دەوترێت رووداوەکە بە هەڵە بووە، بەڵام وتەبێژى پۆلیسى دهۆک بە 964ـى وت، زانین، دەبێت لێکۆڵینەوە دەریبخات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە